ئیسرائیل پلانی لەناوبردنی تەواوەتی حەماس دادەڕێژێت

غەززە
غەززە

ئیسرائیل بەر لە دەستبەکاربوونی ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، خۆی بۆ پلانی لەناوبردنی تەواوەتیی حەماس ئامادە دەکات ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکرێن.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی کاتز، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە بڵاوی کردەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل فەرمانی بە سوپا کردووە، پلانێک بۆ شکستهێنانی تەواوەتیی حەماس لە غەززە دابڕێژن، ئەگەر ڕێککەوتن لەسەر ئازادکرنی بارمتەکان تا دەستبەکاربوونی ترەمپ لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا نەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کاتز ئاماژەی بەوە داوە، پێویست ناکات شەڕەکە درێژ بکەینەوە، ئەگەر بزانین باجێکی گەورە دەدەین و تێیدا سەرنەکەوین.

چوارشه‌ممه‌، 8ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ جان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ پاریس جه‌ختی كرده‌وه‌ "ئاگربه‌ست له‌ نێوان حكوومه‌تی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌ و ڕێككه‌وتن له‌ باره‌ی بارمته‌كانه‌وه‌، زۆر نزیكه‌."