ناتانیاهۆ: حوسییەکان باجێکی گەورە دەدەن
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌رله‌نوێ هه‌ڕه‌شه له حوسییه‌كان ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن؛ ده‌شڵێت، دوژمنانی ئیسرائیل له هه‌ر كوێ بن به ئامانجیان ده‌گرن.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له دوای هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆیان بۆ سه‌ر حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، جه‌ختی كرده‌وه، حوسییه‌كان ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ له دژایه‌تیكردنیان به‌رده‌وام بن، باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن وه‌كوو به‌ڵێنیان داوه.
بنیامین ناتانیاهۆ هه‌روه‌ها گوتی، له ئاماده‌باشیدان و دوژمنه‌كانی ئیسرائیل هه‌ر كێ و له هه‌ر شوێنێكدا بن، به ئامانجیان ده‌گرن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هاوكات حوسییه‌كانی به باڵی ئێران له قه‌ڵه‌م دا و گوتوویه‌تی، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تیرۆری به‌ره‌ی ئێران ده‌كه‌ن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زیاتر له 20 فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی به‌شداریی هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان كردووه و زیاتر له 50 بۆمبیان به‌رداوه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیایی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان ڕایانگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازییان له سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و هه‌ردوو پارێزگای عیمران و حوده‌یده به ئامانج گیراون.
سه‌رچاوه‌كانی حوسییه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، به‌ئامانجگرتنی بنكه‌كانیان له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیله‌وه بووه و ناوچه ستراتیژییه‌كانیان به ئامانج گرتووه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه، نزیكه‌ی 30 هێرش كراوه‌ته سه‌ر سه‌نعا كه چه‌ند دامه‌زراوه و جبه‌خانه‌ی له ناوچه‌كه به ئامانج گرتووه، هاوكات ژماره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌ش كراونه‌ته سه‌ر ده‌وروبه‌ری به‌نده‌ری ڕه‌ئیس عیسا و به‌نده‌ری حوده‌یده، كه شاده‌ماری گه‌یشتنی خواردن و سووته‌مه‌نییه بۆ یه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانی نزیك له بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه سه‌ختترین بوون له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2025ـوه. سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش گوتوویه‌تی، وه‌ڵامێكی توندی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه.
له لایه‌ی خۆیه‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل ئه‌و هێرشانه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هێرشه‌كان چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له وێستگه‌ی كاره‌بای حه‌زیز و به‌نده‌ری حوده‌یده و ڕه‌ئیس عیسای گرتووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیل سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، دوای هێرشه‌كان، به‌نده‌ری حوده‌یده له‌كار كه‌وتووه و به‌نده‌ری ڕه‌ئس عیساش ئاگری گرتووه.