به هۆی قه‌ره‌باڵغی له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی ژمارەیەک ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ست دا
له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا، به هۆی قه‌ره‌باڵغییەوە سێ ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئەمڕۆ هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنوەر عەبدولـلەتیف، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند: قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم دەرگەی مزگەوتی ئەمەوی دروست بوو، کە ئەمەش بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ ئافرەت و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە، هەر بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەوە تیمە فریاگوزارییەکان نەیانتوانیوە بگەنە ئێرە و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە.
هاووڵاتییەک باسی هۆکاری قەرەباڵغییەکەی بۆ کوردستان24 کرد و گوتی: هیچ شتێک ڕووی نەداوە کە هۆکار بێت بۆ ئەو قەرەباڵغییە، بەڵکو هاووڵاتییان دڵخۆشن و زۆرینەیان بۆ ئەم هەینییە ڕوویان لە مزگەوتەکە کردووە، کە بەداخەوە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.
ئاماژەی بەوە دا، هەر بەهۆی ئەم قەرەباڵغییەوە 30 هاووڵاتیی دیکە بێسەروشوێنن، هەروەها بەرپرسان کەمتەرخەمن لە رێکخستنی شوێنەکە.