پێنتاگۆن بۆ کوردستان24: لە تێکشکاندنی داعش لە سووریا بەردەوام دەبین
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمەریکا لە بەشی ڕۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە و هاوبەشی هەسەدەن.
هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی دۆخی سووریا و مانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا، وەڵامی عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24ـی دایەوە.
جێگری گوتەبێژی پێنتاگۆن، گوتی: "ئەرکی درێژخایەنمان بۆ تێکشکاندنی داعش لە سووریا بەردەوامە، هەروەها هێزەکانی وڵاتەکەمان لە بەشی رۆژهەڵاتی سووریا دەمێننەوە و هاوبەشی هەسەدەن."
لەبارەی دەنگۆی ناردنی هێزی هاوبەشی ئەمەریکا و فەرەنسا بۆ سووریا لەسەر پێشنیازی هەسەدە، سابرینا سینگ، ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەو کارە نین.