سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی لە ئەندامییەتیی بەرەی کوردستانیی سووریا كشایه‌وه
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له به‌ره‌ی كوردستانیی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، جێی داخه پاشكۆیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی ڕێكخراوه كوردییه‌كانه له ڕۆژئاوای كوردستان.
هه‌ینی، 10ـی كانوونی دووه‌می 2025، حه‌سه‌ن شێخۆ، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له به‌ره‌ی كوردستانیی سووریا ڕاگه‌یاند.
حه‌سه‌ن شێخۆ، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پاشكۆیه‌تی و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كان له‌سه‌ر حیسابی كاری ده‌سته‌جه‌معی و دامه‌زراوه‌یی، له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی ناو ڕێكخراو و ڕێكخستنه سیاسییه‌كانی كورده له ڕۆژئاوای كوردستان و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی دروشم و به‌رنامه‌ی كارییانه.
حه‌سه‌ن شێخۆ، باسی له‌وه كردووه، داواكارییه‌كانیان له‌م قۆناغه‌دا ڕوون ڕاشكاو بوو، كه بریتی بوو له: یه‌كخستنی گوتاری سیاسیی كورد و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ماف و داواكارییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد. ده‌شڵێت، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه هه‌وڵیان دا ڕۆڵی ئه‌رێنی خۆیان له پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا بگێڕن و هاوكات له دژی هه‌ر هه‌وڵێكی تاكڕاوانه و تاكلایه‌نانه بۆ چوونه دیمه‌شق وه‌ستانه‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، خوازیار بوون ببنه هێڵی سێیه‌م و ئامانجیان ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بوو بێئه‌وه‌ی بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی هه‌موو به‌ره‌كان و جیددی بوون له یه‌كخستنی ڕیزی كورد له سووریا و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و كاركردن به شێوه‌ی تیم و ده‌سته‌جه‌معی و دوور له خۆپه‌رستی و سه‌پاندنی بۆچوونی تاكه‌كه‌سی و ئیرهابی فكری و پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان.
شێخۆ ڕوونیشی كرده‌وه، له‌پڕ له لایه‌ن سیامه‌ند حاجۆ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی به‌ره‌ی كوردستانیی سووریا بینیان هه‌نگاوێكی تاكلایه‌نه‌ی گرته به‌ر و 8ـی ئه‌م مانگه ڕایگه‌یاند به ناوی پارته‌كه‌ی له توركیاوه ده‌چێته دیمه‌شق، كه ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی كاری به‌ره‌كه بوو بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كان.
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی له سووریا ڕاشیگه‌یاندووه، به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌یی به‌ره‌كه و سه‌رۆكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنه، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سیامه‌ند حاجۆ ده‌كات كه هیچ خزمه‌تێك به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد ناكات، به‌ڵكوو هۆكارێكه بۆ لێكترازان و دووبه‌ره‌كی و زیانگه‌یاندن به دۆزی كورد.
حه‌سه‌ن شێخۆ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌نێو به‌ره‌كه ڕوو ده‌دات و به‌تایبه‌تی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كان و خۆسه‌پاندنی تاكڕه‌وانه، هه‌رگیز قبووڵكراو نییه و بۆیه له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌م هه‌نگاو و ڕه‌فتارانه‌دا، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له به‌ره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت.