جۆن بۆڵتن: كشانهوهی هێزەکانی ئهمهریكا له سووریا ههڵهیه
ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، دەڵێت: ئەگەری هەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ویستی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا هەبێت و ئەمەش کارێکی هەڵەیە.
هەینی 10ـی کانوونی دووەمی 2025، جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە سووریا هەڕەشە لەسەر هەسەدە هەیە و ئەگەر دەستەی تەحریر شام لە پۆلێنی ڕێکخراوی تیرۆرستی لانەبرا، نابێت ئەمەریکا ڕێگەی پێبدات تەواوی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات.
ئەو ڕاوێژکارە پێشووترەی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا: پێویستە هێزەکانی ئەمەریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ هەسەدە بمێننەوە کە پاسەوانی 10 بۆ 12 هەزار زیندانیکراوی داعش دەکەن.
هاوکات جەختی لەوە کردەوە، ئەگەری هەیە ترەمپ بیەوێت هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە، ئەمەش کارێکی هەڵەیە.