پێشەوا هەورامانی: بەغدا تا ئێستا کلاشینکۆفێکی بۆ پێشمەرگە نەناردووە
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەغدا تا ئێستا کلاشینکۆفێکی بۆ پێشمەرگە نەناردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ناهێڵێن هاوپەیمانان وەک پێویست هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن.
شەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەغدا نەوەک هەر مووچەی خەڵکی کوردستان نانێرێت، لە پرسی تەندروستی، ،افی هەرێمی کوردستانیان نەداوە، سووتەمەنی نانێرن، لە پرسی پشتیوانی کردنی هێزەکانی پێشمەرگەش تا ئێستا تەنها کلاشینکۆفێکیان بۆ پێشمەرگە نەناردووە، جگەلەوەی نانێرن، ناشهێڵن هاوپەیمانان بەپێی پێویست هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.
کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 11-01-2025، لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، ژمارەیەک نوێنەری هەرێم لە حکوومەتی فیدراڵ و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵی بەڕێوەچوو.