پاکستان.. 'بزووتنەوەی تاڵیبان' بایکۆتی کۆنفرانسێکی تایبەت بە کچان دەکات
كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كچان و ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان له پاكستان به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئه‌فغانسی به‌شداری تێدا نه‌كردووه؛ هاوكات، نوێنه‌رانی نزیكه‌ی چل وڵات و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داوای پێشخستنی ده‌رفه‌تی زیاتری به‌شداریی كچان و ئافره‌تانی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی خوێندن و فێربووندا.
شه‌ممه، 11ـی كانوونی دووه‌می 2025، كار و چالاكییه‌كانی یه‌كه‌م ڕۆژی 'كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی له‌باره‌ی خوێندنی كچان له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان: ئاڵنگاری و ده‌رفه‌ته‌كان' له ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان به‌ڕێوه چوو.
شه‌هباز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا گوتی: جیهانیی ئیسلامی له نێویشیاندا پاكستان، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاڵنگاریی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به به‌شداریی كچان و ئافره‌تان له پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا ده‌بێته‌وه.
شه‌هباز شه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوورخستنه‌وه‌ی كچان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردندا هاوتایه له‌گه‌ڵ كپكردنی ده‌نگ و بژارده‌كانیان و بێبه‌شكردنیان له ئایینده‌یه‌كی گه‌شدا.
خالید مه‌قبوول، وه‌زیری فێركردنی پاكستانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، بانگهێشتی حكوومه‌تی ئه‌فغانستانیان كردووه بۆ به‌شداریی له كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌ڵام وه‌ڵامی بانگهێشتنامه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه و ئاماده‌ی كۆنفرانسه‌كه نه‌بووه.
له لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی حكوومه‌تی تاڵیبانی ئه‌فغانی تا ئێستا ئاماده نین لێدوان له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردنیان له كۆنفرانسه‌كه بده‌ن.
ئه‌فغانستان له‌وه‌ته‌ی ئابی 2021 كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه ده‌ست، تاكه وڵاته خوێندنی بۆ كچان له قۆناغی دوای ناوه‌ندیی قه‌ده‌غه كردووه.