محەممەد عومەر: به‌غدا به مه‌به‌ست هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان برسی ده‌كات
پسپۆرێكی یاسایی و ده‌ستووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، سیستمی سیاسی له عێراق به لاڕێدا براوه و ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌كراوه؛ ده‌شڵێت، به‌غدا له‌ژێر كاریگه‌ریی وڵاتێكی ده‌ره‌كی ئامانجی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری و فیدراڵی هه‌رێمی كوردستانه و له‌م پێناوه‌شدا به مه‌به‌ست هاووڵاتییانی برسی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كانیان بیر بچێته‌وه.
شه‌ممه، 11ـی كانوونی دووه‌می 2025، د. محەمەد عومەر مەولوود، پرۆفیسۆر و پسپۆری یاسایی و ده‌ستووری تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 گوتی: مامه‌ڵه‌ی حكوومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به مووچه و شایسته داراییه‌كانی، مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌ده‌ر له ده‌ستووره و فێڵێكی له‌مێژینه‌ی (ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا)ـیه به‌رانبه‌ر به مافه‌كانی كورد له‌م وڵاته.
پرۆفیسۆر محەمەد عومەر مەولوود ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی عێراق له‌ژێر كاریگه‌ریی وڵاتێكی هه‌رێمیدا پیلانی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی و فیدراڵی هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه و خه‌ریكی فێڵێكی گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش برسیكردنی هه‌رێمی كوردستان به ئامانج گرتووه و ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه بۆ ئامانجه‌كانی ملكه‌چی بكات، ته‌نانه‌ت هه‌وڵ ده‌دات فشاره‌كان به‌رانبه‌ری زیاتر بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ته‌كه‌یان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و خۆیشی له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌رفه‌ت وه‌ربگرێت و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كورد مافه ده‌ستوورییه‌كانی بیر بچێته‌وه و ته‌نیا بیر له مووچه بكاته‌وه.
ئه‌و پرۆفیسۆره سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا به پێی مادده‌ی 14ـی ده‌ستووری عێراق هه‌موو عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازیی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، ئیتنی و ڕه‌گه‌زی یه‌كسانن. حكوومه‌تی عێراق به دروشم ده‌ڵێت "هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق یه‌كسانن"، به‌ڵام له كرده‌وه‌دا ئه‌مه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه، به‌ڵكوو سزای دارایی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و مووچه و شایسته‌كانیان به ڕه‌وا نابینێت، له كاتێكدا ده‌ركه‌وتووه، له بودجه‌ی عێراق كه بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، پاره‌ی بۆ حزبوڵڵای لوبنانی ناردووه.
ئه‌و پسپۆره‌ی یاسا و ده‌ستوور گوتیشی، سیستمی سیاسی له عێراق به لاڕێدا براوه، به شێوه‌یه‌ك زیاتر له 50 مادده‌ی ئه‌م ده‌ستووره له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه مادده‌ی 140 یه‌كێكه له‌و ماددانه، ته‌نانه‌ت به‌شێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن مادده‌ی 140 مردووه! له كاتێكدا هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری تاوه‌كوو جێبه‌جێ نه‌كرێت، نامرێت.
د. محەمەد عومەر مەولوود باسی له‌وه‌ش كرد، ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له سیسته‌می فیدراڵیدا به پێی مادده‌ی 48ـی ده‌ستوور له دوو ئه‌نجوومه‌ن ئه‌وانیش ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان (ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران) و ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كان كه پێیشی ده‌گوترێت ئه‌نجوومه‌نی "هه‌رێمه‌كان، پیران، ویلایه‌ته‌كان"، پێك دێت، به‌ڵام عێراق هه‌ر به لای دروستكردن و هێنانه‌ئارای ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمه‌كاندا نه‌چووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه گرنگه، چونكه له سیسته‌می فیدراڵیدا هاوتای په‌رله‌مانه و هیچ یاسایه‌ك كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت به‌بێ پشتڕاستكردنه‌وه و په‌سندكردنی له لایه‌ن ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌وه كاری پێ ناكرێت. واته ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه دروست بكرێت و بهێنرێته كایه‌وه، هه‌رێمه‌كان ڕۆڵی خۆیان كه ڕۆڵێكی ده‌ستوورییه، ده‌گێڕن.