ئهردۆغان: کورد و تورک وەک ڕووباری دیجلە و فوراتن، مێژوویەکی هاوبەشیان هەیە
سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی دیاربەکری باکووری کوردستانی کرد و بەشداریی لە کۆنگرەی پارتەکەی کرد و گوتی: کورد و تورک وەک ڕووباری دیجلە و فوراتن، مێژوویەکی هاوبەشیان هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 11ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانەی سەردانی بۆ دیاربەکر، بەشداری لە کۆنگرەی پارتەکەی کرد و ڕایگەیاند: دهیانهوێت كۆتایی به شهڕی چل ساڵه بهێنن و بۆ ئەم مەبەستەش ههنگاوی گرنگیان ناوه.
سەرۆک کۆماری تورکیا، لەبارەی کوردەوە گوتی: کورد و تورک وەک ڕووباری دیجلە و فوراتن و ڕابردوویەکی هاوبەشیان هەیە.
گوتیشی: پێویستە چەک نەهێڵرێت و لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییانەی لە ڕابردوودا کراون، ئەگەر پێویستییەک یان کەموکوڕییەکیش هەبێت هەنگاوی نوێ دەگرینەبەر.
چاودێرانی سیاسیش ئاماژە بهوه دهكهن، پەیامەکانی ئەردۆغان بوار بۆ چارەی پرسی کورد خۆش دهكات و ڕهنگه رێگەكان بۆ ئهم پرسه بكاتهوه.