بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس 16 کەس گیانیان سپاردووە و 12 هەزار ماڵیش وێران بوون

ئاگرەکەی  لۆس ئەنجلس هەندێک لە گەڕەکەکانی شارەکەی  بە تەواوی وێران کردووە و دەیان هەزار کەسی ناچار بەچۆڵکردنی ناوچەکە کردووە، هەروەها کاربەدەستانیش دەڵێن لانی کەم 16 کەس مردوون و زیاتر لە 12 هەزار ماڵ و باڵەخانە وێران بوونە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمەریکا "زیاتر لە 60 میل چوارگۆشە سووتاوە و مەترسییەکان هەر ماوە، ئاگرەکە شەوی شەممە چڕتر بووەتەوە، خزمەتگوزاریی کەشناسیی نیشتیمانی بەردەوامە لە هۆشداریی لەسەر مەترسی ئاگرەکە لە هەموو ناوچەکانی لۆس ئەنجلس و ڤێنتورا."

ئاگرەکەی پالیسایدس هێشتا گەورەترین ئاگرە و بەرپرسان فەرمانی چۆڵکردن و هۆشدارییان بە ناوچەکانی ئینسینۆ و برێنتوود، داوە. ئاگرەکەی ئیتۆن لە ئاڵتادینا لە باکووری لۆس ئەنجلس، بەلایەنی کەمەوە 11 کەسی گیانیان سپاردووە  و زیاتر لە 22 میل چوارگۆشەی ناوچەکەشی سوتاندووە.

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە پێشکەوتنێکی باشیان هەبووە لەوەی ئاگرەکەی کێنیس و هێرست نەگاتە دۆڵی سان فێرناندۆ لە لۆس ئەنجلس.

سی بی ئەی نیوز بڵاوی کردەوە "دانیشتووان نیگەرانن چونکە بەرپرسانی لۆس ئەنجلس لە ئاگادارکردنەوەی خەڵکی ناوچەکە بۆ چۆڵکردنی ماڵەکانیان، شکستیان هێناوە."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment