کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دواخرا

بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر شەش پرۆژە یاسا کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان دواخرا.
لەمبارەیەوە چەند پەرلەمانتارێك لە هەژماری خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان ڕایانگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. هاوکات ئاماژەیان بەوە دا، هەندێک لایەن بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیان بەدڵ نەبوو بۆیە ئامادەنەبوون بەشداریی لە کۆبوونەوەکە بکەن.
پێنجشه‌ممه، 9ـی كانوونی دووه‌می 2025، فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی کۆبوونەوەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاو کردەوە و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له کۆبوونەوەی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا چه‌ند بابه‌ت و یاسا و پرۆژه‌یاسایه‌ك گفتوگۆ و خوێندنه‌وه و ده‌نگدانیان له‌سه‌ر دەدرێت، كه گرنگترینیان بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای خانه‌نشینی ژماره (9)ـی ساڵی 2014.