ڕێباز حەملان: پاساوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە شوێنی خۆیدا نین
بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: ساڵی ڕابردوو حکوومەتی عێراق تەنیا بەشی 10مانگی مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی ناردووە.
یەکشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24ـدا گوتی: حکوومەتی عێراق دەیەوێت وەک وەزارەتێک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکات، ئەوان نایانەوێت وەک هەرێمێک مامەڵەی لەگەڵدا بکەن، ساڵی 2024، تەنیا بەشی 10 مانگی مووچەی هاوڵاتییانی هەرێمی ناردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ مانگێک بەغدا مووچەی لە کاتی خۆیدا نەناردووە، تەنانەت یەکێک لە مانگەکان بە داهاتی ناوخۆ مووچەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، هەر بڕیارێک دادگای فیدڕاڵی دەریبکات، لە بەرژەوەندی هەرێمەکە بێت، بەغدا پابەندی نابێت.
ڕێباز حەملان، باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەی دوێنی شەممە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: پێویستە نوێنەرانی کورد، پێشینەی کارەکانیان بەرگریکردن بێت لە ماف و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات گوتیشی: پاساوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە شوێنی خۆیدا نین.