سبەی لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکرێت

سبەینێ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی دەکرێت کە خاڵێکی یاساکە تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2024 فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە 9 خاڵ لەخۆ دەگرێت.
هەروەها بەپێی کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتی دەکرێت، کە خاڵێکی تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کرد و لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە قسەی کرد.
سوودانی، هۆ پێویستهكانی ههمواری یاسای بودجهی گشتیی فیدراڵی خسته ڕوو و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد دەنگ بە هەموارکردنەوەی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان بدەن و گوتی: "تا زیاتر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوا بکەوێت، زیانی زیاترمان بەر دەکەوێت."
