ئەحمەد شەرع: ناتوانین بە گرووپە چەکدارەکان سووریا بنیات بنێین

دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی فراوانی سووریا لە ڕیاز، کە جەختی لە پشتیوانیی دیمەشق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردەوە؛ سەرۆکی سەرکردایەتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە بنیاتنانی دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان دووپات کردەوە.
شەرع، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "مەحاڵە دەوڵەتێک بە گرووپی چەکدار بنیات بنرێت."
ڕۆژی یەکشەممە 12ـی کانوونی دووەمی 2025، لە ڕیاز لەسەر دۆخی نوێی سووریا، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپی کۆ کردەوە.
لای خۆیانەوە، میدیاکانی سعوودیە ئاشکرایان کردووە، ئەسعەد شەیبانی، لەگەڵ گییر پیدرسن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و کایا کالاس نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا، بەشدارییان کرد.
بەرە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە،8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا چوونە نیو دیمەشقی پایتەخت و ڕژێمی سووریایان بە سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد ڕووخاندن و کۆتاییان بە دەسەڵاتی حزبی بەعس هێنا.