سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق هەمواری یاسای پاسپۆرتی پەسند کرد

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرتی ژماره (32)ـی ساڵی 2015ـی په‌سند كرد و بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی 10ـی ئه‌و یاسایه‌ی گۆڕی و چه‌ند زیادكراوێكی دیكه‌یشی په‌سند كرد.
دووشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌می 2025، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ڕایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به به‌نده‌كانی یه‌ك له مادده‌ی 61 و به‌ندی سێ له مادده‌ی 73ـی ده‌ستوور، یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرتی ژماره 32ـی ساڵی 2015 كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه، په‌سند كرد.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ڕایگه‌یاندووه، بڕگه‌ی چواره‌می مادده‌ی 10ـی یاساكه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و به پێی هه‌مواره نوێیه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێ ده‌درێت و ڕێگه‌پێدراوه، ده‌توانێت پاسپۆرتێكی نوێ به‌و هاووڵاتییه عێراقییانه بدات، كه پاسپۆرته‌كه‌یان ون بووه یاخود له‌ناو چووه، یانیش زیاتر له چه‌ند جارێكی ونی كردووه.
به پێی بڕگه‌ی یه‌ك له مادده دووی هه‌مواركراودا، پاسپۆرتی دیپلۆماسیی به هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی فیدراڵی، سه‌رۆكی دادگه‌ی باڵای فیدراڵی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی دادگه‌ی تیاهه‌ڵچوونه‌وه‌ی فیدراڵی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیی دادوه‌ری فیدراڵی و هه‌ر یه‌ك له جێگره‌كانیان و منداڵ و هاوژینه‌كانیان.
هه‌روه‌ها پاسپۆرتی به هه‌ر یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیران و ئه‌وانه‌یشی پله‌ی وه‌زیریان له هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌ندامانی دادگه‌ی باڵای فیدراڵی، ئه‌مینداری گشتیی په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، باڵیۆزه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی و هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار و جێگره‌كانی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و جێگره‌كانی.
هاوكات بڕگه‌ی (أ) له به‌ندی یه‌كی مادده‌ی (20)ـی یاساكه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌م ده‌قه شوێنی گرتووه‌ته‌وه: "ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ر له پاسپۆرتی دیپلۆماسی، پاسپۆرتی گه‌شت، پاسپۆرتی هاتووچۆ، به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتیان بۆ ده‌رده‌چێت."