یاسای بودجه ماف و شایسته‌کانی کوردستان مسۆگه‌ر بکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس، دووپاتیان لەوە کردەوە هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2025 به شێوه‌یه‌ک بێت، هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان بێ کێشه و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی کانوونی دووەمی 2025، لەچوارچێوەی سەردانەکەی خۆی بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساس کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونه‌وه‌که‌دا دۆخی سیاسیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان تاوتوێ کران و گرنگیی هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدان لە عێراق دووپات کرایەوە.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای بودجه بۆ ساڵی 2025 به شێوه‌یه‌ک بێت که هه‌موو ماف و شایسته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، بێ کێشه و به‌ربه‌ست، مسۆگه‌ر بکرێت.
لە ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا، باسیان لە دۆخی ناوچه‌که و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق کرد و جەختیان له پێویستیی کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له ئاڵۆزییه‌کان کردەوە.