ئێران..کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا ئەرێنی بوو

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا بە ئەرێنی ناو دەبات و دەڵێت: دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام دەبن.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، سێشەممە، 14ی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی دوێنێ لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لە جنیڤ، بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دەڵێت: ''گفتوگۆکان جیددی و ڕاشکاو و بنیاتنەر بوون."
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاندووە ''باسمان لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و دۆسییە ئەتۆمییەکان کرد"
کازم غەریب ئابادی، ئاماژەشی بەوە کردووە "لایەنەکانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە، هاوڕا بوون لەسەر دروست کردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەوەی دانوستاندنەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بەردەوام بن.
پێشتر، لە تشرینی دووەمی 2024 ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا لەبارەی نیگەرانییەکانی ئەورووپا لەسەر زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە کۆبوونەوە؛ هاوکات، لە مانگی تشرینی یەکەمی 2025 ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی 1+5 کۆتایی پێ دێت.
The third round of Iran-E3 talks was held in Geneva. The talks were serious, frank, and constructive. We discussed ideas involving certain details in the sanctions-lifting and nuclear fields that are needed for a deal. Sides concurred that negotiations should be resumed and to…
— Gharibabadi (@Gharibabadi) January 13, 2025