سوودان.. لە بۆمبارانێکی هەڕەمەکیدا زیاتر لە 100 کەس کوژران

لە شاری ئوم دەرمانی سوودان، لە بۆمبارانێکی هەڕەمەکیدا دەیان کەسی مەدەنی کوژران.
'ژووری فریاکەوتنی 'ئەمبادا' کە بەشێکە لە تۆڕی خۆبەخشانی فریاگوزاریی سوودان، بڵاوی کردەوە "دووشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی 2025، لە ناوچەی دارولسەلام لە شاری ئوم درمان، لە ئەنجامی بۆمبارانێکی هەڕەمەکیدا، 120 کەسی مەدەنی کوژران. تا ئێستە نازانرێت چ لایەنێک ئەو بۆمبارانەی کردووە."
لە 15ـی نیسانی 2023، شەڕی ناوخۆ لە نێوان هێزەکانی پاڵپشتیی خێرا و سوپای سووداندا سەری هەڵدا؛ بە گوێرەی ئامارەکان تاوەکوو مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، 9 تا 10 هەزار کەس کوژراون، هەروەها 12 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە ئاوارەبوونی 5.6 ملیۆن کەس، هەروەها 1.5 ملیۆنی کەسیش ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون.