مەسرور بارزانی و فالح فەیاز جەختیان لە گرنگی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەرێم و عێراق کردەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە و تاوتوێی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکەیان بە گشتی کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لەمیانی دیداری نێوانیان، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاری و دۆخی عێراق و ناوچەکە بە گشتی کرا.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.
