وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی سووریا سەردانی تورکیا دەکەن

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگریی سووریا به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن؛ ده‌شڵێن توركیا له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا گه‌لی سووریای به‌جێ نه‌هێشت.
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا له پلاتفۆرمی (ئێكس) به زمانی توركی بڵاوی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا به‌یه‌كه‌وه سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
شه‌یبانی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، سبه‌ی چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌گه‌نه ئه‌نقه‌ره. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانیانه بۆ توركیا له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
شه‌یبانی باسی له‌وه‌ش كردووه، توركیا له 14 ساڵی ڕابردوودا هه‌رگیز گه‌لی سووریای به ته‌نیا به‌جێ نه‌هێشت. هاوكات بڕیار وایه هه‌ردوو وه‌زیر له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆ ببنه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی شه‌یبانی بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته دیپلۆماسییه‌كانیه‌تی بۆ وڵاتانی سعوودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات و ئوردن و به‌شداریكردنی له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رێمیی سه‌باره‌ت به سووریا كه له كۆتاییه‌كانی مانگی ڕابردوو له ڕیازی پایته‌ختی سعوودیه به‌ڕێوه چوو.