ئۆکرانیا: گەورەترین هێرشمان کردە سەر قووڵایی ڕووسیا

سوپای ئۆكرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌وی ڕابردوو گه‌وره‌ترین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر قووڵایی ڕووسیا؛ ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین هێرشی له‌م شێوه‌یه‌یه له‌وه‌ته‌ی سێ ساڵی ڕابردووی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی ئۆكرانیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، گه‌وره‌ترین هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر ڕووسیا ڕاگه‌یاند.
ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی ئۆكرانیا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له‌وه‌ته‌ی سێ ساڵی ڕابردووی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو وڵات هاوشێوه‌ی نه‌بووه، به شێوه‌یه بۆ سه‌ر قووڵایی خاكی ڕووسیا بووه.
ده‌سته‌ی سوپاسالاری گشتیی ئۆكرانیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه كه چه‌ند ئامانجێكی سه‌ربازیی ڕووسییان پێكاوه، له دووری 200 بۆ 110 كیلۆمه‌تر بووه له نێو قووڵایی ڕووسیادا.