لاڤرۆڤ: ڕووسیا به پێویستی ده‌زانێت هه‌موو پێكهاته‌کان به‌شداریی له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریادا بكه‌ن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بڕوای به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن؛ ده‌شڵێت، پێویسته كورد مافه‌كانی له چوارچێوه‌ی سووریا، عێراق، ئێران و توركیا ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ گوتی، یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بریتی بوو له‌وه‌ی باوه‌ڕی به دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی.
سێرگی لاڤرۆڤ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای له مۆسكۆ كرد ده‌ستوه‌ردان له بارودۆخی سورویا بكات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سستی به پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كرد و ده‌یویست دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا باسی له‌وه‌ش كرد، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كوردی سووریا كرد به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به پێویستی بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی له دیمه‌شق، به‌ڵام كورد پێی وابوو ئه‌مه‌ریكا له دروستكردنی حكوومه‌ت پشتیوانیان ده‌كات. ده‌شڵێت، به كوردیان گوت توركیا و ئێران ڕێگه‌تان پێ ناده‌ن.
لاڤرۆڤ ڕاشیگه‌یاند، پێویسته مافه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی سووریا، عێراق، توركیا و ئێران ده‌سته‌به‌ر بكرێت. گوتیشی، ڕووسیا له‌م قۆناغه‌دا به پێویستی ده‌زانێت هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان به‌شداریی له پرۆسه‌ی سیاسیی سووریادا بكه‌ن.