بلینکن: هاوکێشەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: هاوکێشەی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و تواناکانی ئێران لە ناوچەکەدا پاشەکشەی کردووە.
سێشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2025، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: حەوت هاووڵاتییان وەک دیل لە دەستی حەماس دان و دەڵێت: بایدن هەنگاوی خێرای نا بۆ فراوان نەبوونی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بلینکن ئاماژەی بەوە کرد، تواناکانی ئێران لە ناوچەکە پاشەکشەی کردووە و ناتوانێت چیتر چەک بە حزبولڵا بدات.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت: گرووپە تیرۆریستییەکان دەیانەوێت دۆخەکە بقۆزنەوە، دەشڵێت: ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەریی لەسەر هێزەکانمان دەبێت.