سوودانی و ستارمەر ڕێککەوتنی هاوبەشی و هاریکاریی نێوان بەغدا و لەندەنیان ئیمزا کرد

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و تێیدا جه‌خت له هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ژینگه و په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان و بواره جیاوازه‌كانی دیكه.
سێشه‌ممه، 14ـی كانوونی دووه‌می 2025، نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیی نێوان هه‌ر یه‌ك له محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كییه‌ر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بڵاو كرده‌وه.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان به‌غدا و له‌نده‌ن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی بواره ستراتیجییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سوودانی و ستارمه‌تر پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی په‌روه‌رده، زانست، ڕۆشنبیری، كۆچ، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، ژینگه، وه‌رزش، به‌رگریی، ئاسایش، وه‌به‌رهێنان و بازرگانیی دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شی و هاریكارییان ئیمزا كرد، كه بواره‌كانی بازرگانی و هاریكاریی ئابووری و ستراتیجی ده‌گرێته‌وه و بڕی هاوكاری و هاوبه‌شییه‌كان 12.3 ملیار پاوه‌نه.