دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ قاچاغچی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران

وێنە ئەرشیف
وێنە ئەرشیف

دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەکارێکی هاوبەشدا دەستگیرکردنی سێ قاچاغچی بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە ڕاگەیاند.

 لە ڕاگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا، لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش،لە ڕۆژانی 8 بۆ 12ـی کانوونی دووەمی 2025، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان کرد.

گوتیشی: "دوای پڕۆسەیەکی فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد تۆڕێکی بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە پێکهاتبوون لە سێ کەس و خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیر کرد، کە بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا و ووڵاتانی ئەورووپا."

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.