تورکیا: بەهۆی خواردنەوەی کحوول 11 کەس گیانی سپارد

ئاژانسی ئانادۆڵوی تورکیا بڵاوی کردەوە، دوێنێ سێشەممە، 14ـی کانوونی دووەمی 2025، بەهۆی خواردنەوەی کحوول لە ئیستەنبوڵ 11 کەس گیانیان سپاردووە.
ئاژانسەکە بڵاوی کردەوە، 38 کەس لە کاتی خواردنەوەی کحول گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شارەکە کە 26 کەسیان بیانی بوون، بەڵام 11 کەسیان گیانیان سپارد.
لای خۆیەوە شارەوانی ئەستەنبوڵ لە ماڵپەڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، لە ساڵی 2024دا، بەهۆی خواردنەوەی کحول لە ئیستەنبوڵ 48 کەس گیانیان سپاردووە.
ئاژانسەکە دەشڵێت: "گومان دەکرێت ئەو کحولەی کە بووەتە هۆی گیان سپاردنی ئەو چەند کەسە بە میسانۆل کرابێت، هەندێکجار فرۆشیاران میسانۆل بۆ خواردنەوە کحولییە نایاساییەکان زیاد دەکەن، بۆ بەهێزکردنی خواردنەوەکە و ئەگەر میسانۆل بخورێتەوە دەبێتە هۆی کوێربوون و زیانگەیاندن بە جگەر و مردن."