بەرپرسی دارایی داعش لە حەویجە دەستگیر کرا

وێنەی دەستگیرکراوەکەی داعش کە لەلایەن هەواڵگری عێراق بڵاوکراوەتەوە
وێنەی دەستگیرکراوەکەی داعش کە لەلایەن هەواڵگری عێراق بڵاوکراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، هەواڵگری سەربازی عێراق ڕایگەیاند، لە باشووری پارێزگای کەرکووک، ئافرەتێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەرپرسی  دارایی و بەرگدووری جلوبەرگی سەربازی ڕێکخراوەکە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری توانیان ئەمڕۆ چوارشەممە، ئافرەتێکی داعش بەپێی بڕگەکانی ماددەی 4ـی تیرۆر لە قەزای حەویجە پارێزگای کەرکووک دەستگیر بکەین.

هەواڵگری سەربازی باسی لەوەش کردووە، دەستگیرکراوەکە بەرپرسی دارایی ڕێکخراوەکە بووە، کە پارەکانی دەگواستەوە و بەسەر خێزانەکانی سەر بە ڕێکخراوەکەی کە لە قەزای حەویجە دابەش دەکرد. هەروەها بەرگدووری تایبەتی جلوبەرگ و پێداویستیەکانی سەربازی داعش بووە.