لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای بودجە دەدرێت

پەرلەمانی عێراق
پەرلەمانی عێراق

یەکشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق بۆ خوێندنەوەی یەکەم و دەنگدان لەسەر ژمارەیەک پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە.

چوارشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2025، فەرمانگەی ڕاگەیاندی پەرلەمانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و لە هەشت خاڵ پێکدێت.

بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق:

-دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی

-دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای دەزگەی هەواڵگریی نیشتمانی.

-دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی بۆ کەرتی تایبەت و گشتی.

-دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیازکراوی سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق.

-دەنگدان لەسەر یاسای پێشنیازکراوی هەمواری یەکەمی یاسای بنەماکانی هەمواری بڕوانامە.

-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ڕێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان لە وەزارەتەکانی دەوڵەت.

-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەم بۆ یاسای دەستەی گشتیی چاودێریکردنی داهاتە فیدراڵییەکان.

-خوێندنەوەی یەکەم بۆ یاسای پێشنیازکراوی پاراستنی مافی پێکهاتەکان.