بەریتانیا: مانەوەی سەربازانمان لە عێراق لەسەر داوای ئەو وڵاتەیە

وه‌زیری به‌ریتانی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جه‌خت له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و عێراق به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه‌كانی قاچاغیی مرۆڤ ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، هێمش ڤۆلكنه‌ر، وه‌زیری به‌ریتانی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ڕۆژنامه‌ی "شه‌رق الأوسط"ـی گوتووه، خاڵی ستراتیجیی له نێوان عێراق و به‌ریتانیادا هه‌یه و پێویست ده‌كات به‌هێزتر بكرێن.
هێمش ڤۆلكنه‌ر جه‌ختیشی كرده‌وه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و تیرۆر به‌گشتی و گرووپه‌كانی قاچاغیی مرۆڤ له گرنگترین ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
وه‌زیری به‌ریتانی بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، به‌رده‌وامی هێزه سه‌ربازییه‌كان له عێراق له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه.