نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریکا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت

نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریكا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێ.

درەنگانی شەوی چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025، سینەم محەممەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، "مەسەدە" لە ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: "کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكریزیی كورد لە هەرێمی كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستان."

هەروەها نووسیویەتی "دیدارەكە هەنگاوێكی بایەخدارە بۆ پشتیوانیی لە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا."

ئاماژەی بەوەش دا "پێداگریی سەرۆك بارزانی، لەسەر بەهێزكردنی ئارامی و هاوكاریی لە ناوچەكە و جێگیركردنی مافەكانی نەتەوەكەمان نیشان دەدات."