وەزیری وزەی کەنەدا دەربارەی هەڕەشەکانی ترەمپ هۆشداریی دەداتە واشنتن

جۆناسان ویلکینز، وەزیری وزەی کەنەدا، هۆشداری دایە یاسادانەرانی ئەمەریکا سەبارەت بە کاردانەوەی هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی باج بەسەر کەنەدا، و ڕایگەیاند، ئەوە لە ڕووی ئابوورییەوە زیان بە ئەمەریکییەکان دەگەیەنێت .

ویلکینز لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن لەم هەفتەیەدا گوتی: "هەستی بە ناچاری کردووە بۆ ئەوەی زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ بدات، سەبارەت بە مەترسیی ئەو هەڵاوسانانەی ترەمپ دروستی کردووە، لە بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل و وزە."

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوە بە واتای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک، بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دێت.

لای خۆیەوە ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی 25%ی باج لەسەر کەنەدا و  مەکسیک، دەکات.

هەروەها هەڕەشەی سەپاندنی باجی بەسەر چین و ئەورووپاش دا، وڵاتان دڵنیا نین لەوەی ئایا ئەمە تەنیا تاکتیکە یاخود دانووستان و دارشتەنەوەی فراوانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمەریکایە.

جەستن ترودۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دووپاتی کردەوە، ئۆتاوا بیر لە هەموو بژاردەکان دەکاتەوە ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا بڕیار بدات باجێکی 25% بەسەر هەموو هەناردەکردنی کاڵاکانی کەنەدا بسەپێنێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment