یەکێتیی ئەورووپا بە بەهای 123 ملیۆن دۆلار هاوکاری غەززە دەکات

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە یەکێتیی ئەورووپا پرۆژە یاسایەک بۆ هاوکاری کردنی کەرتی غەززە پەسەند دەکەن.
ئێڤا هیرنسایرۆڤا گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، پێنجشەممە، 16ی کانوونی دووەمی 2025، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند ''پرۆژە یاسایەک بە بەهای 123 ملیۆن دۆلار وەکوو هاوکاری بۆ غەززە پەسەند دەکەین"
ئێڤا هیرنسایرۆڤا گوتیشی: ''یەکێتیی ئەورووپا سی هەزار و 800 تۆن هاوکاری دەنێرێتە غەززە، کە پێک هاتووە لە خواردن، پێداویستیی تەندروستی، خێوەت، هەروەها ئاوی خواردنەوە."
گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا ڕاشیگەیاند ''ئەم هاوکارییە بۆ کەمکردنەوەی قەیرانە بەردەوامەکانی غەززەیە"
ئێوارەی چوارشەممە، 15-01-2025، بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی قەتەر، ئەمەریکا و میسر، ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە، 19-01-2025، بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.