عەممار حەکیم داوای بە پارێزگاکردنی شارۆچکەی 'تەلەعفەر' دەکات

سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیی حيكمه سه‌ردانی نه‌ینه‌وا ده‌كات و داواش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات ده‌نگ له‌سه‌ر به پارێزگاكردنی ته‌له‌عفه‌ر بدات.
چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانیی حیكمه سه‌ردانی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری له پارێزگای نه‌ینه‌وا كرد.
حه‌كیم له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگای نه‌ینه‌وا و ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی پارێزگاكه كۆ بووه‌وه.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی نیشتمانیی حیكمه له میانی گوته‌یه‌كدا داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد، ده‌نگ له‌سه‌ر به پارێزگاكردنی شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بدات.