زیلینسکی و ستارمەر ڕێککەوتنێکی 'مێژوویی'ـیان ئیمزا کرد

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌ردانی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كات و ڕێككه‌وتنێكی مێژوویی له بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئیمزا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، هه‌ر یه‌ك له ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا و كییه‌ر ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیادا ڕێككه‌وتنێكی مێژووییان له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا ئیمزا كرد.
ستارمه‌ر له دوای ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: "ڕێككه‌وتنه‌كه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا بۆ ماوه‌ی سه‌د ساڵه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه."
به‌ریتانیا له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئۆكرانیا و ڕووسیا له شوباتی 2022ـدا، یه‌كێك بووه له‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له ئۆكرانیا ده‌كات.