8 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
299 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردوودا 299 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و 8 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 16 تووشبووی دیكه‌ش به ته‌واوه‌تی چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
راگەیاندراوی (24) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19
ژمارە (118)
- کەرەنتین: (235 هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
1221 هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە 31 شوێنی جیاواز (445 هەولێر)، (55 سلێمانی)، (721 دهۆك).
- پشکنین: (2156 پشکنینی نوێ)
(761 هەولێر)، (765 سلێمانی)، (412 دهۆك)، (30 هەڵەبجە)، (146 گەرمیان)، (42 راپەڕین).
- تووشبوو: (299 تووشبووی نوێ)
(34 هەولێر)
(169 سلێمانی، 61 گەرمیان، 20 ڕاپەڕین)
(3 دهۆك)
(12 هەڵەبجە)
- چاکبوون: (16 چاکبوون)
(12 هەولێر)
(4 گەرمیان)
- مردن: (8 مردن)
(3 هەولێر)
(3 سلێمانی، 2 گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەرەنتین 15704 هاوڵاتی (14483 دەرچوو)
پشکنین 196602 (56114 هەولێر، 36640 سلێمانی، 25970 دهۆك، 878 هەلەبجە)
تووشبوون 4164 (950 هەولێر، 2955 سلێمانی، 154 دهۆك، 105 هەلەبجە)
چاکبوون 1408 (512 هەولێر، 745 سلێمانی، 118 دهۆك، 33 هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە 2638 (420 هەولێر، 2112 سلێمانی، 36 دهۆك، 70 هەلەبجە)
مردن 118 (18 هەولێر، 98 سلێمانی، 2 هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی دیكه داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەره‌باڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)ـه‌وه بکەن.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
22ی حوزەیران 2020
H.B
