زیانه‌كانی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سه‌ر بەنداوی تشرین ئاشكرا ده‌كرێن

ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا زیانه‌كانی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سه‌ر خەڵکی سڤیل لە نزیک بەنداوی تشرین ئاشكرا ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕۆژی چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، به مه‌به‌ستی كاروانێكی هاووڵاتییانیان بۆردومان كرد كاتێك به‌ره‌و به‌نداوی تشرین ده‌چوون و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌نداوه‌كه بپارێزن.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 19 كه‌س بریندار بوون و چوار كه‌سیش گیانیان سپاردووه، كه له‌نێو گیانسپاردووان و برینداراندا كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تێدایه.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، جگه له گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانیان، هاوكات پێنج ئه‌مبۆڵانسیش زیانیان پێ گەیشتووە.
پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا نزیک بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەن کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل و زیانی زۆریش بە بەنداوەکە گەیشتووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بۆردومانانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانن، ئاماژەی بەوەش کرد، کە تورکیا بەبێ هیچ ڕێگرییەکی یاسایی و مرۆیی بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان دژ بە گەلی سووریا.
ئەو هێزانە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، هەڵوێستێکی جیددیان هەبێت بەرانبەر بەم پێشێلکارییانە، هۆشداریشیان دا لە مەترسییەکانی بێدەنگبوون لە بەرانبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێن، بەتایبەتی لە دەوروبەری بەنداوی تشرین.