پاپا فرانسیس بەربووەتەوە و ڤاتیکانیش ڕوونکردنەوە دەدات

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان

پاپای ڤاتیكان به‌ر ده‌بێته‌وه‌ و ئازاری پێ ده‌گات؛ هاوكات ڤاتیكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، چاره‌سه‌ری خێرای بۆ كراوه‌ و بارودۆخی ته‌ندروستیی جێگیره‌.

پێنجشه‌ممه‌، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، ڤاتیكان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ربوونه‌وه‌ی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكانی له‌ شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له‌ كاسا سانتا مارتا ڕاگه‌یاند.

ڤاتیكان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، له‌ كاتی به‌ربوونه‌وه‌كه‌دا باسكی لای ڕاسته‌ی تووشی كێشه‌ و ئازار بووه‌، به‌ڵام به‌ خێرایی چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه‌ و وەکوو ڕێکارێکی به‌په‌له‌ش "سپلینتێک"ـی بۆ به‌ستراوه‌. 

ڤاتیكان گوتوویه‌تی، ڕووداوه‌كه‌ ئه‌مڕۆ بووه‌ و دواتر پاپا فرانسیس بینراوه‌ كه‌ باسكی به‌ "سپلینتێک" پێچراوه‌ته‌وه‌.

پاپا فرانسیس پێشتریش له‌ 7ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024ـدا دوای كه‌وتنی به‌سه‌ر مێزی سیسه‌مه‌كه‌ی له‌ ژووری نووستندا، چه‌ناگه‌ی بریندار بوو و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك برینه‌كه‌ی به‌سه‌ریدا دیار بوو.