ئاراس شێخ جەنگی: کاتی ئەوەیە کاک مەسعود ببێتە برا گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد

ئاراس شێخ جەنگی لە پەیامێکدا پەسنی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکات و دەڵێت: کاتی ئەوەیە کاک مەسعود ببێتە برا گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد.

لە بارەی کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەولێر، ئاراس شێخ جەنگی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی" گەورەیی کاک مەسعود ئەمڕۆ دەردەکەوێ، بڵاوبونەوەی دەنگۆی سەردانی مەزڵووم بۆ لای کاک مەسعود دڵخۆشکەرە بۆ هەموو کورد، ئیتر کاتی ئەوەیە کاک مەسعود ببێت بە برا گەورە بۆ ڕێکخستنەوەی ناو ماڵی کورد".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2024، هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵاتیی ئێکس هەواڵی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:"کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە پێناو یەکگرتوویی کورد و یەكڕیزی کورد بەرانبەر بە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق بووە، هەروەها جەختیان لە دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لە سووریای نوێ کردەوە".