ئەحمەد شەرع: لە ناوچە کێشەلەسەرەکان پێشوازیی لە هێزی ئاشتیپارێز دەکەین

سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی سووریا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێشوازیكردن له هێزه‌كانی ئاشتیپارێز له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.
پێنجشه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی سووریا تایبه‌ت به (ڕۆیته‌رز) ڕایگه‌یاند، سووریا ئاماده‌یه پێشوازیی له هێزی ئاشتیپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئیسرائیل.
ئه‌حمه‌د شه‌رع ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئیسرائیل پێشتر به‌هۆی بوونی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و حزبوڵڵای لوبنانی له‌و ناوچانه‌دا جێگیر بوو، به‌ڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه و چه‌كدارانی حزبوڵڵا له‌وێ نه‌ماون.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی كاتی سووریا باسی له‌وه‌ش كردووه، هیچ پاساوێك بۆ ئیسرائیل نه‌ماوه تاوه‌كوو له‌و ناوچانه‌دا پێشڕه‌وی بكات یاخود بمێنێت.
حكوومه‌تی ئیسرائیل له 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كاتێك ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ڕووخێنرا، بڵاوه‌پێكردنی سوپاكه‌ی له به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌و ناوچانه‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1967ـوه كۆنترۆڵی كردووه، ڕاگه‌یاند.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لای خۆیه‌وه كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به پێشێلكاریی ناو ده‌بات.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د شه‌رع 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، پێشڕه‌وی و خۆتێكوتانه‌كانی سوپای ئیسرائیلی له‌و ناوچانه‌دا ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگه‌یاند، بارودۆخی سووریا له ئێسته‌دا ڕێگه‌ی چوونه ناو ململانێیه‌كی نوێی پێ نادات.