هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ئاگربەستی غەززە خێراتر دەکرێن و هەڵوێستەکانیش لە ئیسرائیل ئاڵۆزن

سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌ڵه‌ستینی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كار له‌سه‌ر فۆرمه‌له‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه ده‌كرێت كه خاڵی سفری په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه دیاریی ده‌كات.
پێنجشه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، به‌رپرسێكی گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، سه‌رقاڵی داڕشتن و فۆرمه‌له‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ن كه خاڵی سفری په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی غه‌ززه له خۆ ده‌گرێت به‌تایبه‌تی دوای چاره‌كردنی ناكۆكییه‌كانی سه‌باره‌ت به ناوی گه‌وره‌زیندانیانی فه‌ڵه‌ستینی.
هاوكات مه‌حموود به‌سه‌ڵ، گوته‌بێژی به‌رگریی له كه‌رتی غه‌ززه به كوردستان24ـی گوت، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، به‌ڵام ئیسرائیل به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه تاوانه‌كانی به‌رانبه‌ر به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین درێژه پێ ده‌دات و خۆشی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له غه‌ززه ناخۆش ده‌كات.
مه‌حموود به‌سه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌وه‌ته‌ی ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و سێ ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی بچێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئیسرائیل 83 هاووڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی كه 72ـیان له غه‌ززه بوون، كوشتووه، هه‌روه‌ها سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه و نه‌خۆشخانه‌كان پڕن له بریندار و كوژراو.
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی12ـی ئیسرائیلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شاندێكی سوپای ئیسرائیل و دەزگای پاراستنی ئیسرائیل (شاباك) سبه‌ی هه‌ینی 17ـی كانوونی دووه‌می 2025، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست سه‌ردانی قاهیره ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنی ئه‌و زیندانییانه‌ی بڕیار وایه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئازاد بكرێن.
له سه‌رێكی دیكه‌وه، به‌در عه‌بدولعاتی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێویستی زانی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به‌بێ دواكه‌وتن جێبه‌جێ بكرێت.
به‌در عه‌بدولعاتی جه‌ختیشی كرده‌وه، میسر هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی تێدایه میوانداریی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی بكات له‌پێناو دووباره ئاوه‌دانكردنی كه‌رتی غه‌ززه.
هه‌روه‌ها داوایشی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه هه‌وڵه مرۆییه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ و هاوكارییه‌كان پێشكه‌ش به كه‌رته‌كه و دانیشتووانه‌كه‌ی بكه‌ن.
له پێشهاتێكی نوێشدا، ئیتمار بن غه‌فیر، وه‌زیری ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی "ئاگربه‌ستی نابه‌رپرسانه" ده‌ست له كار ده‌كێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها داوای كرد ته‌واوی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه ڕابگیرێن وه‌ك فشارێك تاوه‌كوو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ته‌واوی بارمته‌كان ئازاد بكات.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.