ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوا: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ناوەڕاستی قامیشلۆیان بۆردومان کرد

فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركی بۆردومانی باڵه‌خانه‌یه‌كیان له ناوه‌ڕاستی قامیشلۆ كردووه و زیانی ماددی پێ گه‌یشتووه.
هه‌ینی، 17ـی كانوونی دووه‌می 2025، فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی بۆردومانی باڵه‌خانه‌یه‌كیان له ناوه‌ڕاستی قامیشلۆ كردووه، له ئه‌نجامدا زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه و ژماره‌یه‌ك تانكی سووته‌مه‌نی كه هاووڵاتییان بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاریان ده‌هێنا، ئاگریان گرتووه.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، توركیا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌مه‌كی بۆردومانی ناوچه‌كانیان ده‌كات و ئه‌مه‌ش درێژكراوه‌ی هێرشه‌كانی چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ره كه كردییه سه‌ر هاووڵاتییان كاتێك به‌ره‌و به‌نداوی تشرین ده‌ڕۆیشتن و له ئه‌نجامدا چوار كوژراو و 19 برینداری لێ كه‌وته‌وه.
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه "به‌رانبه‌ر به‌و هێرشانه كه ده‌بنه هۆی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری" هه‌ڵوێستی جیددی وه‌ربگرن.
پێنجشه‌ممه، 16ـی كانوونی دووه‌می 2025، ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ڕۆژی چوارشه‌ممه، 15ـی كانوونی دووه‌می 2025، به مه‌به‌ستی كاروانێكی هاووڵاتییانیان بۆردومان كرد كاتێك به‌ره‌و به‌نداوی تشرین ده‌چوون و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌نداوه‌كه بپارێزن.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا 19 كه‌س بریندار بوون و چوار كه‌سیش گیانیان سپاردووه، كه له‌نێو گیانسپاردووان و برینداراندا كارمه‌ندانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی تێدایه.
ده‌سته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، جگه له گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانیان، هاوكات پێنج ئه‌مبۆڵانسیش زیانیان پێ گەیشتووە.
پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا نزیک بەنداوی تشرین بۆردومان دەکەن کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل و زیانی زۆریش بە بەنداوەکە گەیشتووە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم بۆردومانانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکانن، ئاماژەی بەوەش کرد، کە تورکیا بەبێ هیچ ڕێگرییەکی یاسایی و مرۆیی بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان دژ بە گەلی سووریا.
ئەو هێزانە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، هەڵوێستێکی جیددیان هەبێت بەرانبەر بەم پێشێلکارییانە، هۆشداریشیان دا لە مەترسییەکانی بێدەنگبوون لە بەرانبەر ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دەدرێن، بەتایبەتی لە دەوروبەری بەنداوی تشرین.