عزەت شابەندەر: بڕیاری كۆتایی لەبارەی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپەکانی مقاوەمەی عێراقی دراوە

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی و وه‌رگرتنی ئیداره‌ی نوێی وڵاته‌كه‌ی، هه‌وڵه‌كانیش بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی مقاوه‌مه‌ی عێراقی چڕتر بوونه‌وه‌ته‌وه، سیاسه‌تمه‌دارێكی نزیكیش له‌و گرووپانه ئاشكرای ده‌كات، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه بووه‌ته ئه‌مری واقع و بڕیاری كۆتاییشی له‌سه‌ر دراوه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاتنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆشكی سپی، كه بڕیاری له 20 ئه‌م مانگه سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی وه‌ربگرێت، گفتوگۆكان له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه‌كانی موقاوه‌مه‌ی عێراق چڕتر ده‌بنه‌وه، میدیا عێراقییه‌كانیش له ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته گواستییانه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستی به دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی گرووپه‌كان كردووه، به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ تێكه‌ڵكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه عزه‌ت شابه‌نده‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشوو و سیاسه‌تمه‌داری نزیك له گرووپه‌كانی موقاوه‌مه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، جه‌ختی له بوونی ڕێككه‌وتنێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به به‌ره‌ی موقاوه‌مه كرده‌وه.
شابه‌نده‌ر ڕایگەیاند، بڕیاری كۆتایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه دراوه و لێكگه‌یشتنی نێوان محه‌مه‌د شیاع سوودانی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپانه له ئاستێكی به‌رزدایه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و گرووپانه ملكه‌چ دەبن و چەکەکانیان ڕاده‌ست دەکەنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، میكانیزمێك بۆ ڕاماڵینی چه‌كی ئه‌و گرووپانه دیاریكراوه، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و میكانیزمه ڕازی نه‌بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرووپه سه‌ره‌كییه‌كان كه ژماره‌یان سێ گرووپه، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه، ئه‌وانیش بریتین له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق و هیچ گرووپێكی دیكه‌ی ناو به‌ره‌ی موقاوه‌مه بكات.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئیتر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه له عێراق بووه‌ته ئه‌مری واقع، به‌ڵام به‌گوته‌ی چاودێران، له ئه‌گه‌ری ڕه‌تكردنه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپانه‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی لێدانی وێرانكه‌ری ئیسرائیل ده‌بێته‌وه و له‌وانه‌شه گرژییه‌كان بگاته ئاستێك، كه هاوشێوه‌ی كوشتنی سه‌ركرده‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئه‌و گرووپه عێراقییانه‌ش له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لێیان بدرێت.