سعوودییە ژمارەی حاجیانی ئەمساڵی دیاری کرد
دوو مەرجی هەیە
K24- هەولێر:
سعودییە رێگا بە هەزار کەس دەدات فەریزەی حەج جێبەجێ بەکەن و دەبێت هەموویان دانیشتووی سعوودییە بن.
وەزیری حەجی سعوودییە، محەمەد بێنتین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ژمارەکە لە دەوری هەزار کەس دەبێت رەنگێکە کەمێک زیاتر یان کەمتر.
راشیگەیاند، دەبێت کەسەکان تەمەنیان لە 65 ساڵ زیاتر بێت و نەخۆشی درێژخایەنیان نەبێت.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسییەکانی، سعوودییە ئەو بڕیارەی دەرکردووە چونکە لە ئێستادا جیهان لە دۆخێکی مەترسیدار دایە بەهۆی ڤایرۆسەکە.
AFP