ئێران داوایەک ئاراستەی ترەمپ دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەر لە سوێند خواردنی دۆناڵد ترەمپ، لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پەیامێک ئاراستە سەرۆکی نوێی ئەمەریکا کرد و ڕەخنەی لە ئیدارەکەی جۆو بایدن گرت، لەسەر پشتگیرییەکانی بۆ ئیسرائیل .

دووشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "هیوادارم سیاسەتی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، لەسەر بنەمای ڕاست و دروست و یاسای نێودەڵەتی بێت، رێز لە بەرژەوندی ئێران و گەڵانی جیهان بگرێت."

لە لێدوانەکەییدا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەهۆی پشتگیری کردنی لە ئیسرائیل ڕخنەیەکی توندی لە ئیدراەی جۆو بایدن گرت.

هەروەها گوتی: ''ئیدارەکە جۆو بایدن هیچ بایەخێکی کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەدا."

لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئیسماعیل بەقائی گوتی: ''ئەگەر ڕێککەوتننامەکە کارا بکرێتەوە، ئەو کاتە ئێمە بیر لە کەمکردنەوەی ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم دەکەینەوە."

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: ''ئەورووپا نیازی هەیە ڕێککەوتننامەکە کارا بکاتەوە." ئەم لێدوانی ئیسماعیل بەقائی لە کاتێکداییە، هەفتەی ڕابردوو ئێران لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە بارەی دۆسیەیی ئەتۆمی کۆبووە.

دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018، بە بیانوی پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەکە لەلایەن ئێرانەوە، بە بڕیارێکی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی 1+5 کشایەوە.