ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند
ئاسایشی هه‌ولێر هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر له باره‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات بۆ بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ریش ترس دروست ده‌كات.
دووشه‌ممه، 20ـی كانوونی دووه‌می 2025، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕاگه‌یاند، كه له دوو پیاو پێك هاتووه و ئافره‌تێكیش هاوكاریی كردوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر وێڕای ده‌ستگیركردنی بانده سێ كه‌سییه‌كه، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 12 كلیۆ مادده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵ، هیرۆیین و تلیاكیشی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی بانده‌كه و ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر بووه.
سه‌رۆكی بانده‌كه دانی به‌وه‌دا ناوه سه‌رپه‌رشتیی بانده‌كه‌ی كردووه و ئه‌و 12 كلیۆ مادده هۆشبه‌ره‌یان له ئێرانه‌وه هێناوه‌ته سلێمانی و له‌وێشه‌وه بۆ هه‌ولێر.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بانده‌كه چه‌كدار بوونه و چه‌كیان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنیاندا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئاسایش ببنه‌وه.


