ماڵی کوردستان لە داڤۆس بووه‌تە ماڵی هەموو کوردێک

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دوای کردنەوەی ماڵی کوردستانی لە داڤۆس لە سویسرا بۆ دووەم ساڵ، ڕایگەیاند: ماڵێکی کوردستانیمان لە داڤۆس دامەزراندووە. 

گرنگی ماڵی کوردستانی لە داڤۆس

دروستکردنی پەیوەندی لە نێوان وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکە، لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی داڤۆس، ژمارەیەکی زۆری وەبەرهێنەری بیانیی بەشدار دەبن و چەند وەبەرهێنەرێکی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری سەرۆک وەزیران بەشدارن، لە ماڵی کوردستان داڤۆس، پردی دروستکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانە.

لە کاتی کردنەوەی ماڵی کوردستانی لە داڤۆس، ئاوارە هەورامی، پەیامنێری کوردستان24، لە داڤۆس، ڕایگەیاند: ئەو بازرگان و وەبەرهێنەرانەی بۆ ساڵی دووەم لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوون، به‌ كوردستان24ـیان گوت: "ساڵی ڕابردوو توانیمان پەیوەندی لەگەڵ، چەندین وەبەرهێنەری بیانیی دروست بکەین و هانیان بدەین وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن بە تایبەتی لە بواری پیشەسازی و کشتوکاڵ و بەپێچەوانەشەوە.

لە سەروبەندی کردنەوەی ماڵی کوردستانی لە داڤۆس، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە کوردستان24ـی گوت: ڕێژه‌ی ٪17 وەبەرهێنەری هەرێمی کوردستان بیانین و دەمانەوێت لەڕێگای ماڵی کوردستانی، وەبەرهێنەری زیاتری بیانیی بهێنینە هەرێمی کوردستان و پێیان بڵێین، لە ڕووی ئاسایشەوە هەرێمی کوردستان سەقامگیرە و هاوكات ئاسانکاری زیاتریان بۆ دەکەین بۆ ئه‌وه‌ی وەبەرهێنان بكه‌ن.

لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی داڤۆس، سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی زیاتر لە 50 دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان دەبێت.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment