مەسرور بارزانی: ماڵی کوردستان لە داڤۆس نیشاندەری توانای هەرێمی کوردستانە لە داهێنان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ماڵی کوردستان لە داڤۆس دەبڕی و گوتی: "ماڵی کوردستان لە داڤۆس نیشاندەری توانای هەرێمکەمانە لە داهێنان".

دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهان لە داڤۆس، لە ڕێوڕەسمێکدا (ماڵی كوردستان)ـی كردەوە، هاوکات خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە بۆ دووەم ساڵ بە ناوی ماڵی کوردستان، بەشدارن لە کۆڕبەندەکە.

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی:"ماڵی کوردستان لە WEF25  نیشاندەری توانای هەرێمی کوردستانە لە داهێنان، وەبەرهێنان و گەشەی ستراتیجیدا".

لە ساڵی 1971ـەوە تاوەکوو ئێستا کۆربەندی داڤۆس بەردەوامە و، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چوار ساڵە بەشداریی لە کۆربەندەکە دەکات و ماڵی کوردستانیش دووەم ساڵە لە داڤۆس میوانداری سەرۆک و سەرکردە و شاندی وڵاتان دەکات.

لە کۆربەندی داڤۆس باس لە پرسە ئابووری، پیشەسازی و سیاسی دەکرێت، بەڵام بڕیار نادرێت تەنیا پێشنیازی چارەسەر بۆ کێشەکان دەخڕێتە ڕوو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment