حکوومەتی عێراق بڕیارێکی نوێی دەربارەی ئاوارەکان دەرکرد

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ڕازیکردنی ئاوارەکان دەستی کردووە بە وەرگرتنی داواکاری ئاوارەکان بۆ ئەوەی قەرزیان پێ بدات و مووچەی چاودێریان بۆ بڕێنێتەوە، ئەمەش بەغدا و گشت پارێزگاکان، بەبێ هیچ جیاوازییەک دەگرێتەوە.

نەجم عیقابی، گوتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری عێراق ڕایگەیاند، "ئەو ڕێوشوێنە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و کەمکردنەوەی بارگرانییەکانی ئەو توێژە دێت، دەشڵێت، دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمە ئەلیکترۆنیەکانی یان لیژنە مەیدانییەکان داواکارییەکانیان پێکەش بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، وەزارەتەکەی لەماوەی ساڵانی ڕابردوو، پلانی هاوبەشی گرتۆتەبەر، لە ئەگەری  گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونیان، وەکو ڕەخساندنی هەلی کار، هەروەها بۆ ڕازیکردنی ئاوارەکان تاوەکوو بگەڕێنەوە، ژمارەیەکی زۆریان مووچەی چاودێرییان بۆ بڕاوەتەوە، ئاماژەی بەوەش دا، دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی بەردەوام بووە لە سەردانەکانی بۆ کەمپەکان، کە لەو ماوەیەدا زیاتر لە 60 هەزار خێزانی ئاوارەبوو سوودیان لە هاوکارییە داراییەکان وەرگرتووە.

ڕاشیگەیاند، بڕیارە نوێیەکە هەموو خێزانە ئاوارەکان و ئەوانەی دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان لە سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە، مەگەر پێشووتر سوودمەند نەبووون.

 

 
Fly Erbil Advertisment