دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان: به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس ئامانجێكی گه‌وره به‌ده‌ست هات

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك ئامانجێكی گه‌وره به‌ده‌ست هات؛ ده‌شڵێت، ئەم هەنگاوە گیانی کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق قووڵتر ده‌كات.
سێشه‌ممه، 21ـی كانوونی دووه‌می 2025، دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی هەوڵی هاوبەشیی نێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرجەم کاربەدەست و وەزیر و پەرلەمانتارانی کوردستانە لە بەغدا.
دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ڕژێمی به‌عس ئامانجێكی گه‌وره به‌دیهات، هاوكات گیانی کاری پێکەوەیی نێوان پێکهاتەکانی عێراق قووڵتر ده‌كاته‌وه و ڕووبەری متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان فراوانتر دەکات.
سێشەممە 21ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان و خوێندنەوە لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆ بووەوە، بە پێی کارنامەکە دەبوو بڕگەی یەکەم تایبەت بێت بە هەمواری یاسای بودجە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لەنێو هۆڵی کۆبوونەوە، هەمواری یاساکە خرایە بڕگەی چوارەم.
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوای 50 ساڵ لەداگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی رژێمی بەعس، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان دەنگی لەسەر درا.
گوتیشی: گەڕاندنەوەی زەوی داگیرکراوی جووتیاران لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، هەنگاوێکی گەورەی پەرلەمانی عێراقە و دەنگی لەسەر پرۆژە یاساکە دا.
جەختی لەوەش کردەوە، سەرخستن و دەنگدان بەم پڕۆژەیاسایە بە شەونخوونی و یەکدەنگیی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان بووە و گرنگە ئەو یەکڕیزییە بۆ بەدەستهێنانی سەرجەم مافەکان بەردەوام بێت.
لەبارەی هەمواری یاسای بودجە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، ئاماژەی بەوە دا، دوێنێ ڕێککەوتنێکی سیاسی کرابوو لەبارەی هەموارەکە، بەڵام ئەمڕۆ هەندێک دەستکاری پرۆژەی هەموارەکە کرا، کە ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە، بەڵکو ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە هاوڕایان کە ئەم پڕۆژەیە چۆن لە لایەن حکوومەتەوە هاتووە با بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت.